بۆ ڕێکلام پەیوەندیمان پێوە بکە 07503257963
مزگەوتی کۆنی دارەتوو لەسنوری قەزای بەردەرەش مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی 1805 دەگەڕێتەوە بەڵام هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نیە کە بزانرێ کێ دروستی کردوە، دواجار لەساڵی 1955 نۆژەنکراوەتەوەو تائێستاش نوێژی تێدا دەکرێ، مزگەوتەکە لەقوڕ ( لبن ) دروستکراوەو دەگوترێ نزیکەی 10 هەزار خشتی قوڕی لێ سەرف کراوە، پانی دیوارەکەی نزیکەی مەترێکە و بەشێوازێکی هەندەسی زۆر جوان دروستکراوە، لەدوو هۆڵی درێژی لاکێشەیی پێک هاتوەو شوێنی زیاتر لە 100 نوێژخوێنی تێدا دەبێتەوە مزگەوتەکە چێژێکی تایبەتی هەیە بۆ پەرستش و تەواو جیاوازە لەمزگەوتەکانی دیکە، هاوێنان سارد و زستانانیش گەرمە، چل ساڵە پانکە و گڵۆپی کارەبایی بۆ بەستراوە تائێستاش پانکەکان وەک خۆیان ئیش دەکەن و لەکار نەکەوتوون، جێی باسە ئەم مزگەوتە مێژووییە لەدیوی دەرەوەی لەچەند شوێنێک مەترسی ڕووخانی لەسەربوو و پێویست بوو نۆژەن بکرێتەوە، دواجار لە لایان خێرخوازان لە سەر ئەرکی خۆیان دەستیان کردوە بە نۆژەنکردنەوەی ئەم مزگەوتە، هەر جەندە دەبوایە لە لایان جهەتی حکومی و وەزارەتی ئەوقاف کاری نۆژەن کردنەوەی بۆ کرابا
ڕاپۆرتی چەند کەنالێک لەسەر ئەو مزگەوتە