jiyaniname

ژیاننامه

bo têkstî Kurdî be pîtî Latînî

ساڵی ١٩٥٧ له‌گه‌ره‌‌كی سه‌رشه‌قام – جووله‌كان له‌دایك بووم، له‌و ساڵه‌دا لافاوێك بووه‌، وه‌ك دایكی ره‌حمه‌تیم ده‌یووت: ئه‌و كات من مناڵێكی قنگه‌نشینه‌ بووم. لافاوه‌که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی ١٨ی ١٠ بووه‌، وه‌ک ده‌وترێت مناڵ له‌ته‌مه‌نی پێنج شه‌ش مانگی قنگه‌نشین ده‌بێت، به‌و پێیه‌ بێت من له‌مانگی سێ یان چوار هاتوومه‌ته‌ جهیانه‌وه‌. مامانه‌که‌م ئایشێ ناوێک بوو، هه‌میشه‌ تا کۆچی دوایی کرد، سه‌ردانی ماڵمانی ده‌کرد. دوو کوڕه‌که‌ی کاری بیناسازیینان ده‌کرد، وه‌ستا عه‌بدولڵا ناو بوو، دواتر کرێکاری کارگه‌ی جگه‌ره‌ بوو، سه‌ر به‌ڕێخستنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو، عه‌ره‌به‌کان له‌سێداره‌یاندا، کوره‌که‌ی تری ناویم له‌یاد نییه‌. دواتر ماڵیان چووه‌ گه‌ره‌کی خه‌بات - قه‌ره‌جاوا،  هاوڕێی نزیکی یاسین و عه‌لی برام بوون.

كه‌ ماڵمان له‌گه‌ره‌كی جووله‌كانه‌وه‌ بۆ گه‌ره‌كی شیوی قازی خانووی ڕه‌ئووفی حاجی فه‌ره‌ج گواسته‌وه‌، باوكم له‌ساڵی ‌1922دا له‌گه‌ره‌کی کانێسکان له‌دایک بووه‌، له‌پڕ به‌ژانه‌سک(ریخۆڵه‌کوێره‌) (التیهاب پرسیون) له‌ڕۆژی 1961.12.27 پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌خه‌سته‌خانه‌ ده‌مرێت

باوکم له‌ڕاسته ‌بازاڕه‌که‌ که‌ ئێستا به‌نه‌ورۆز ده‌ناسرێت به‌رامبه‌ر دوکانه‌که‌ی حاجی محه‌مه‌دی خونچه‌له‌ دوکانێکی پێڵاودرووی هه‌بوو. زۆر جار له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبردم. که‌باوکم مرد من و گوڵاڵه‌ی خوشکمیان برده‌ ماڵی عه‌لی وریای شاعیر، ئامۆزای باوکم بوو، دوکانی ئوتووی له‌ژێر ئوتێل شیرین به‌رانبه‌ر بازاری عه‌سری هه‌بوو، ئه‌و خێزانه‌ نازانم خه‌تا له‌ژن یان پیاوه‌که‌وه‌ بوو، مناڵان نه‌ده‌بوو. دواتر وابزانم بۆ چه‌ند ‌هاوین له‌کاتی پشوی خوێندندا شاگری ئه‌و بووم

- به‌‌‌ 7ساڵ قۆناغی سه‌ره‌تاییم له‌قووتابخانه‌ی ده‌رگه‌زێن بڕیوه‌، چوونكه‌ له‌پۆلی پێنجه‌مدا ده‌رنه‌چووم



- له‌ 1969.9.16 چوومه‌ته‌ پۆلی یه‌ك له‌ناوه‌ندی كۆماری. له‌به‌ر زۆر هۆ به‌پله‌ی یه‌كه‌م خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی ده‌رنه‌چووم. ساڵانی 1970 بۆ 1972 وازم له‌خوێندن هێنا. ساڵی 1975 – 1976 له‌پۆلی سێیه‌م ده‌رنه‌چووم. ئیتر كاتی سه‌ربازیم هات. ماوه‌ی خزمه‌تم له‌1976.10.23 تا 1978.9.17 بوو. به‌هۆی جه‌نگی ئێران عێراقه‌وه‌ ئه‌و موالیده‌ی من زیاتر له‌حه‌وت ساڵ خزمه‌تی سه‌ربازیان کرد! به‌ڵام من به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌س له‌ ڕووداوه‌کانی کوردستاندا به‌شداری کردبێت، ته‌سریح- مه‌ره‌خه‌سیان ده‌کرد

که‌سوکاره‌که‌م شتێکیان بۆ ته‌زویر کردم، ئیسپاتی ئه‌وه‌ی ده‌کرد له‌ڕووداوه‌کانی کوردستان که‌ به‌باکووری عێراق ده‌ناسرا، به‌شدار بووم، بۆیه‌ ته‌سریح کرام

- له‌1982.2.1 لای مه‌لا و 1988.5.12 به‌فه‌رمی لای ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ نوخشه‌ جه‌لال ئه‌وره‌حمانی 1955به‌رگدروو ناسراو به‌ئه‌وره‌حمانه‌خره‌، پێكه‌وه ‌له‌فه‌رمانگه‌ی دار ئه‌لوه‌ته‌نی لنه‌شر وه‌ئه‌لته‌وزیع وه‌ك كرێكار كارمان ده‌كرد، دوای دڵدارییه‌كی نموونه‌یی خێزانمان پێكهێنا، یه‌ك كچ و سێ كوڕمان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ وێڕای له‌بارچوونی دانه‌یه‌ک

دایکی نوخشه‌ کرێکاری کارگه‌ی جگه‌ره‌ بوو، ناوی سه‌بیح گورونه‌ 1943، پێنج خوشک به‌ناوی که‌ژاڵ 1959ژنی فاتیح ئه‌مین، بێخاڵ 1963 ژنی ڕه‌فیق ئیسماعیل 1958خاڵۆزایه‌تی دوو کچ به‌ناوی ڕێژنه‌ 1987 و ڕاز 1991 و کوڕێک به‌ناوی ڕه‌وا 1994 وه‌ هه‌یه‌. گوڵاڵه‌ 1970 محه‌مه‌د ڕه‌شید، هه‌ڵاڵه‌ ١٩٧٢ ژنی ئاسۆ ئیبراهیم، شیلان ژنی قادر هه‌روه‌ها سێ برا به‌ناوی دڵشاد ١٩٦٧ مێردی شیلان، هه‌ردی 1974 مێردی ڕۆزا 1984 دارا یاره‌، هه‌ندرێنه‌وه‌ 1974، ئه‌م دوانه‌ دواییان به‌سکێک له‌دایک بوون. باوکی له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسی عه‌ره‌بییه‌وه‌ بێسه‌روشوێن کراوه‌

* كاڵێ، له‌گه‌ره‌كی فولكه‌ی ده‌ستاره‌كه‌یان ناسراو به‌ (کانیدۆمان) یان باخی شێخ له‌تیف، ڕۆژی‌ 1983.6.9 له‌خه‌سته‌خانه‌ی مناڵان، له‌دایك بووه‌

* كازیوه‌، له‌سنووری نێوان گه‌ره‌كی خه‌بات و فولكه‌ی ده‌ستاره‌كه‌، ڕۆژی 1985.4.9 له‌دایك بووه‌. سه‌بری حه‌مه‌ره‌ش کامه‌مه‌دی ره‌حمه‌تی پوورم مامان بوو

* كاردۆ، له‌گه‌ره‌كی ڕزگاری، كاره‌باكه ‌پشت په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان، ڕۆژی 1987.4.6 خه‌سته‌خانه‌ی مناڵان له‌دایك بووه‌

* كۆژین، له‌گه‌ره‌كی توویمه‌لیك سه‌ر جاده‌ی شه‌ستی، به‌رده‌م ته‌نکی ئاوه‌که‌، ڕۆژی 1989.8.11 خه‌سته‌خانه‌ی مناڵان له‌دایك بووه‌



------------------

له‌یه‌ك دێڕدا   

- خانه‌واده‌كه‌م له‌ 7 كه‌س پێكهاتووه‌: باوك ناوی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌باس عه‌لی، ئه‌و عه‌باسه‌ به‌عه‌باسه‌ شوان ناسراو بووه‌، باوکم به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ منی ناوناوه‌! منیش که‌ هاتمه‌ ناو دنیای نووسیننه‌وه‌ شوانه‌که‌م وه‌ک شووهره‌ت و پاشگر بۆ خۆم داناو زیندوو کرده‌وه‌، پێش ئه‌و شووهره‌تی قه‌ره‌داخیم هه‌ڵگرتبوو،(دایکی ناوی ریحان عه‌بدولڕه‌حمان)بوو. وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌شه‌ری به‌رده‌رکی سه‌رادا به‌شداری کردووه‌، ماوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر بووه‌. ماوه‌یه‌کیش چه‌ته‌ بووه‌. کاتێک یاسین له‌دایک بووه‌، ئه‌و یاخی بووه‌ ،ئیتر نازانم له‌کێ یاخی بووه‌؟ بۆیه‌ ناوی له‌نۆبه‌ره‌که‌ی ناوه‌ عاسی. دواتر له‌شه‌سته‌کاندا ناوی خۆی گۆڕی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ناوێکی کورد له‌خۆی بنێت هات کردی به‌ یاسین، کۆمیدیایه‌!

دایك ناوی حه‌لاو حه‌مه‌ره‌ش كاكه‌مه‌د، کرێکاری کارگه‌ی جگه‌ره‌ بوو، دایکی ناوی ئامینه‌ بوو، خه‌ڵکی گوندی جافه‌رانی قه‌ره‌داخ بوو. ١٩٣٠ تا ٢٠٠٣.٧.١٧،دایکم شه‌ش برای هه‌بوو: حه‌مه‌ 1927 مێردی عه‌مبه‌ر کورێک به‌ناوی نه‌وزاد و دوو کچ به‌ناوی نه‌ورۆز و ئه‌فرۆز هه‌یه‌. حه‌مه‌سه‌عید 1934 مێردی به‌هێ که‌ریم که‌که‌مه‌ند 1947 دوو کوڕ به‌ناوی سه‌ردار 1961 مێردی که‌ژاڵ به‌کر، و به‌ختیار 1963 ، و دوو کچ به‌ناوی ژیان و . حه‌مه‌سالح، عومه‌ر 1943، عه‌لی، زۆراب 1952 گه‌لاوێژ نامیق حه‌سەین 1965 ژنیه‌تی و 6 کوڕی به‌م ناوانه‌وه‌ هه‌یه‌: هاوار 1980 ، مه‌ڵاس 1982 ، هاوبر 1985 ، ئاودێر 1987 ، هاوبه‌ش 1989 ، ڕه‌وه‌ز 1992 ، باهۆز 2003 . سێ خوشکی هه‌بووه‌ ناویان سه‌بری ژنی حه‌مه‌غه‌ریب، ئاهو، زه‌کییه‌

یاسین (١٩٤٥)برا گه‌وره‌ تا پۆلی سێی ناوندی خوێندووه‌، ژنه‌که‌ی په‌خشان حه‌مه‌غه‌ریب ١٩٦١ کچی پوره‌ سه‌بریمانه‌، مناڵه‌کانی :

سه‌رچڵ ١٩٧٨ ژنێکی بێگانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ژی و مناڵێکیان هه‌یه‌، جوان ١٩٨٠ ژنی دلێر هادی که‌ریم ١٩٧٠ کوڕێک به‌ناوی هانۆ ٢٠٠٠ و کچێک به‌ناوی لاڤیا ٢٠٠٦ هه‌یه‌، سه‌رچیا ١٩٨١ ، هه‌رێز ١٩٨٤ ژنی موحسن گوڵ محه‌مه‌د، دوو کوڕیان به‌ناوی ڕه‌وه‌ند ٢٠٠٠ و سان ٢٠٠٣ هه‌یه‌، سه‌رچاوه‌ ١٩٩٢

عه‌لی (١٩٤٧)برای ناوه‌نجی تا پۆلی پینجی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌ ، ژنه‌که‌ی ناوی ناهی عه‌لی بۆره‌ خزمایه‌تییه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو، کوڕه‌که‌ی چۆمانی ناوه‌‌، له‌گه‌ڵ ژنێکی بێگانه‌دا ده‌ژی مناڵیشیان هه‌یه‌، سه‌ره‌تا له‌هۆڵند بوو، قبووڵ نه‌کرا، هاته‌ سوید لای دایکی،

 خوشكی گه‌وره‌ گه‌لاوێژ (١٩٥٤)، ژنی حه‌مه‌ڕه‌شی عارفه‌ ١٩٣٣، سیاسی و به‌رپرس له‌پارتی دیموکراتی کوردستان، دوو کچی هه‌یه‌، به‌ناوی ڕۆژه ١٩٩٢ و هه‌میشه‌ ١٩٩٤

  ئینجا خۆم

دواهه‌مین خوشك گوڵاڵه (1961) ژنی ڕه‌ئووف نامیق حه‌سه‌ن مامۆستای سه‌ره‌تایی، ئێستا سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه‌. کچ و کوڕ و کچێکیان به‌ناوی مه‌به‌ست 1980و هه‌ڵبه‌سته‌وه‌ 1992 هه‌یه‌، له‌پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵێر ده‌ژین.



گه‌لاوێژ و گێلاس هه‌ردووکیان به‌یه‌ک ڕۆژ به‌نه‌خۆشی سوورێژه‌ مردوون. له‌نێوان من و گوڵاله‌دا کورێک بووه‌، به‌ڵام به‌کۆرپه‌یی مردووه‌. ئه‌م گه‌لاوێژه‌ی ئێستا به‌خۆشه‌ویستی گه‌لاوێژه‌ مردووه‌‌که‌وه‌ ناونراوه

 - گیان له‌ده‌ستدانی عه‌لی چه‌له‌بی برام له‌زێڕینجۆ به‌ده‌ستی جاشه‌كانی زه‌ڕایان 1979.4.29

 - چوونه ‌نێو توركیا 1997.7.15

 - گه‌یشتنه ‌فینلاند 1998.12.10

 - مردنی دایكم (حه‌لاو حه‌مه‌ره‌ش) 2003.7.10

- نه‌شته‌رگه‌ری پشت 2004.2.14

 - دوای هه‌شت ساڵ له‌ 05.6.14 تا 050810 بۆ سه‌ردان گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ کوردستان.

 - کاردۆ بۆ یه‌که‌م جار له‌ڕۆژی 26ی6 تا7ی7ی 2006 وه‌ک که‌سی یه‌که‌م ده‌وری له‌شانۆگه‌رییه‌کدا بۆ مناڵان به‌ناوی

(Prinsessa Ruusunen) بینی

 هاوینی 2007 له‌شانۆگه‌ری ڕۆبن هودا به‌کایه‌کردن له‌چه‌ند ده‌ردا به‌شداری کرد



 - کازیوه‌ له‌1ی7ی2006دا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی کچه‌کوردی خوێندکار به‌ناوی ئارس دلاوه‌ر ( 1986)، خه‌ڵکی شاری قه‌ڵاومناره‌ن، ئه‌لقه‌یان کرده‌ ده‌ستی یه‌کتر. ڕۆژی11ی11ی2006 ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ساز کرد

ـ ڕۆژی 11ی7ی2006 کاڵێ له‌زانکۆ وه‌رگیرا، له‌ 4ی9ی2006وه‌ له‌شارۆچکه‌یه‌ک به‌ناوی هه‌ینوڵاوه‌ ده‌وام ده‌کات

 - ڕۆژی 25ی8ی2006 معامه‌له‌ی خانوومان کرد و کاره‌کانی بانکمان جێبه‌جێ بوو.

له‌شاری لاهتی له‌م شوێنانه‌ نیشته‌جێ بووین:

- 1998.12.10 بۆ 2001.11.9

 Keätkatu 5F 38 , 15240 Lahti

- 2001.11.10 بۆ 2002.8.31

Paasikivenkatu 1B 49 , 15110 Lahti

- 2002.9.1 بۆ 2002.10.31

Vapaudenkatu 8A 49 , 15110 Lahti

- 2002.11.1  2006.9.30

Vesijärvenkatu 4A 11 , 15100 Lahti

- 2006.10.1 بۆ

 Huippukatu 3-5 A3 , 15500 Lahti


 

 - ڕۆژی 31ی5ی2007 چێشتخانه‌یه‌کمان به‌پاره‌ی بانک کڕی

- پاش 9 ساڵ ژیان له‌فینلاند وه‌ڵامی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فینلاندی له‌رۆژی 2008.1.15  مان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌. ڕۆژی 2008.2.4 له‌گه‌ڵ نوخشه‌ چووین بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی فینلاندی، زۆر زه‌حمه‌ت بوو.

ــ :  له‌فینلاند خۆم فێری مه‌له‌کردن کرد.

ــ : له‌ فینلاند خۆم فێری لێخورینی ئۆتۆمبیل کرد، مۆڵه‌تی هه‌میشه‌ییم له‌14ی 4ی 0002 وه‌رگرت سه‌ره‌تا لادایه‌کم کڕی تا خراپ نه‌بوو وازم لێنه‌هێنا و سه‌رئه‌نجام شاره‌وانی بردی بۆ سکراپتخانه‌، دوای ئه‌و مازادایه‌کم به‌هۆی ڕۆژنامه‌وه‌ کڕی، شه‌وێک دره‌نگانێک مناڵه‌کانم له‌ ڕاهێنانی وه‌رزش ده‌هێنایه‌وه‌، زه‌وی به‌فر و خلیسک بوو، له‌ده‌ستی وه‌ر گرتم و خۆمدا به‌ ستونێکی داری کاره‌با، ئه‌ویش فڕێدرا و باش بوو که‌سێکمان هیچی لێنه‌هات. فۆرد مۆندیۆیه‌کمان به‌ قه‌رز هێنا، پاش نزیکی پێنج ساڵ خراپ بوو، ئه‌ویش سه‌رئه‌نجام به‌سکراپتخانه‌ وه‌ک ئه‌وانی تر سپێردرا. له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی 2008دا بیجۆیه‌کی ڕه‌نگ سپیمان به‌قیستی حه‌وت هه‌زار ئێرۆ له‌سه‌ر ناوی نوخشه‌ هێنا.

ــ : نوخشه‌، له‌ڕۆژی 2008.5.21 نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ کرا، به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پارچه‌یه‌ک لوو که‌ له‌قورگییه‌وه‌ دابه‌زیبووه‌ خوار بۆ سه‌ر سییه‌کانی لای ڕاست، زۆر مه‌ترسیدار بوو، سی دوو ته‌قه‌ڵ بوو. خۆش به‌ختانه‌ سه‌رکه‌وتوو بوو


ــ : 1ی 9ی 2008 پاش 15 مانگ له‌کارکردنی بێوچان چێشتخانه‌که‌م به‌که‌سێکی کوردی باژێری کۆیه‌ به‌نرخی 50 هه‌زار ئێرۆ فرۆشت، 16 یان داپێم و 28هه‌زار وشتێکی ماوه‌ ئه‌ویش قه‌رزی بانکه‌.
ئێستا بێکارم و له‌چه‌ند لاوه‌ قه‌رزدارم، وه‌ختی خۆی که‌ ده‌ستمان برد بۆ ئه‌و کاره‌ تا یارمه‌تی ئه‌وه‌مان بدات که‌مێک کێشه‌ و گرفتی دارای که‌م بکاته‌وه‌، وا ده‌رنه‌چوو، ئێستا زیاتر بووه‌
ئه‌م کاره‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیشدا بکه‌ومه‌ ناکۆکی و دڵه‌یه‌شان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت مرۆڤ به‌کاره‌وه‌ جوانه‌، به‌ڵێ له‌لای ئازیزانی خۆم ناشیرین بووم، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆنه‌ خاوه‌نه‌که‌یدا تووشی ده‌مه‌بۆڵه‌ بووم، بۆ ڕیش چووم سمێڵیشم تێنا.
له‌ڕاستیدا خه‌و و خۆراکم لێ حه‌رام ببوه‌، له‌وانه‌یه‌ تا ماوه‌ی تریش درێژه‌ بکێشێت
ڕۆژی 8ی 10ی 2008 نوخشه‌ وه‌ڵامی پۆزه‌تیفی بۆ هاته‌وه‌ و بوو به‌هاوڵاتی فینلاند

ڕۆژی 17ی 10ی 2008 وه‌ڵامیش بۆ من هاته‌وه‌ و بوومه‌ هاوڵاتی فینلاندی، پاش سێ تاقی کردنه‌وه‌ی زمان

ــ : هه‌ینی ڕێکه‌وتی 12ی 12ی 2008 په‌ساپۆرتی هاوڵاتیبوونی فینلاندی بۆ من و نوخشه‌ی هاوسه‌رم گه‌ڕایه‌وه‌

ــ : هه‌ینی ڕێکه‌وتی 26ی 12ی 2008 
له‌گه‌ڵ نوخشه‌و کاڵێ، له‌سه‌ر بانگهێشتی هه‌ڵاڵه‌و وئاسۆی مێردی خوشکی نوخشه‌،
دوای ناردنی پاره‌ی بلیته‌کانی فرۆکه‌، چووینه‌ ئیتالیا تا ڕۆژی 2009.1.6 ماینه‌وه‌ 

چوارشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 14ی 1ی 2008 ‌........! دواتر واتا لە١ی ٢ی ٢٠٠٩ ناونیشانی پۆستیم گۆڕا

‎Vesijärvenkatu 49C 32‎

ــ : هه‌ینی ڕێکه‌وتی 13ی 2ی 2009 ئەندامێکی خێزان به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان چوو، تا گرێبەستێک مۆر بکات و لەوێ بمێنێتەوە

ــ : ڕۆژی هه‌وینی 2009.2.27 بۆ 2009.3.1 له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکرات که‌ گروپێکی سه‌ربه‌ پارتی کرێکارانی کوردستانه‌، وه‌ک میوانێک بۆ سوید چووم، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌کۆنفرانسی دووه‌می کۆمیته‌ی ئه‌ورووپا.

- : ٢٠٠٩.٤.٢١  سێشەممە لەکێشەیەک کە بەهۆی نەخوێندەواریمەوە تووشم ببوو، بەنیوداش لێی هاتمە دەر.

AbAsShiWaN

عه‌باس شوان