gonter giras

 گۆنته‌ر گراس، و یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم

Günter Grass,yekgirtinewey hikumetî herêm!
Yekgirtinewe ştêkî bêwêne bû, qabîlî destxoş bûne, belam çoniyetî u şêwey berêweçûnekeym pêbaş nebû. pirosey yekgirtinewey rojeelat u rojawa bepiratîkî ta iêsta encam nedrawe, tenha leser pereye!

şayenî base, lew kat u sateda siyasetmedaran fermûbuwiyan: rewşî iême bawa bmênêtewe, iêweş (mebest rojeelatiyekanh)‌ lenzîk maweda wek iêmetan lêdêt, dewlemend debin.
--------------
daxwanî nuserî benawba‌ngî elemanî gonter giras Günter Grass ـe, xawen xelatî nobil salî 1999 leedebida, bo bilawkiraweyekî heftane benawî De Zeit ke manay kat degeyenêt,‌ leşarî mîunx München , hemû pêncşemanêk derdeçêt.
gonter le 16î oktoberî salî 1927 leşarî Danzig hatote cîhanewe.

komênt:

paş çendeha sal leyekgirtinewey herdû elemaniya, tazebetaze gontergiras ew base dewrûjênêtewe! qse qse dehênît؛ bo xoy lenêwan şarekanî herêmî kurdistanda core nakokî u cengîkî demamkdar u lêktênegeyştinêkî mêjuwî hebuwe u heyh! ‌cengî nawxoy nêwan yekêtî u partî ew kelên u nakokiyey gewre u qûltir kirdewe! paş çend sal lejêr fşarî nêwdewletîda ceng ragîra, pirosey yekgirtinewey mîrnşînekan leser piştî kîsel çend sal rêyî kird‌! lepiroseyekî drêjxayenda hêşta benaxêrî giyaniyan yekdû wezaret mawe yekbigirêtewe!

iêsta ger xoman beheleda nebeyn leerzî waqî'da herêmêkî yekgirtû bemanay uşe niye, her kesêk serdanî kurdistan bikat yan layenî kem birwanête kenalekanî rageyandinî bînrawî partî u yekêtî bezeqî nayekgirtuwî u dû sîstemî berêwebirdin debînêt u hest pêdekat. kewate ew peyvaney gonter giras dekirêt bo rewşî herêmîş rast bêt, çûnke yekgirtinewe tenha leser pereye u merekebe rûtekeye! behîwam‌ serçîx çûbêtîn u ew boçûne leayndeyekî nzîkda؛ benarast derbçêt! 2009.1.22

یه‌کگرتنه‌وه‌ شتێکی بێوێنه‌ بوو، قابیلی ده‌ستخۆش بوونه‌، به‌ڵام چۆنییه‌تی و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونه‌که‌یم پێباش نه‌بوو. پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌پراتیکی تا ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه‌، ته‌نها له‌سه‌ر په‌ره‌یه‌
شایه‌نی باسه‌، له‌و کات و ساته‌دا سیاسه‌تمه‌داران فه‌رمووبوویان: ڕه‌وشی ئێمه‌ باوا بمێنێته‌وه‌، ئێوه‌ش (مه‌به‌ست ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانه)‌ له‌نزیک ماوه‌دا وه‌ک ئێمه‌تان لێدێت، ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن

 --------------

داخوانی نوسه‌ری به‌ناوبا‌نگی ئه‌ڵه‌مانی گۆنته‌ر گراس Günter Grass ـه‌، خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ ساڵی 1999 له‌ئه‌ده‌بدا، بۆ بڵاوکراوه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ به‌ناوی  Die Zeit که‌ مانای کات ده‌گه‌یه‌نێت،‌ له‌شاری میونخ München ، هه‌موو پێنجشه‌مانێک ده‌رده‌چێت.

گۆنته‌ر له‌ 16ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1927 له‌شاری Danzig هاتۆته‌ جیهانه‌وه‌.


کۆمێنت


پاش چه‌نده‌ها ساڵ له‌یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵه‌مانیا، تازه‌به‌تازه‌ گۆنته‌رگراس ئه‌و باسه‌ ده‌ورووژێنێته‌وه‌! قسه‌ قسه‌ ده‌هێنیت؛
بۆ خۆی له‌نێوان شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا جۆره‌ ناکۆکی و جه‌نگیکی ده‌مامکدار و لێکتێنه‌گه‌یشتنێکی مێژوویی هه‌بووه‌ و هه‌یه! ‌جه‌نگی ناوخۆی نێوان یه‌کێتی و پارتی ئه‌و که‌لێن و ناکۆکییه‌ی گه‌وره‌ و قووڵتر کرده‌وه‌! پاش چه‌ند ساڵ له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا جه‌نگ ڕاگیرا، پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی میرنشینه‌کان له‌سه‌ر پشتی کیسه‌ڵ چه‌ند ساڵ ڕێی کرد‌! له‌پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ندا هێشتا به‌ناخێری گیانیان یه‌کدوو وه‌زاره‌ت ماوه‌ یه‌کبگرێته‌وه‌!

ئێستا گه‌ر خۆمان به‌هه‌ڵه‌دا نه‌به‌ین له‌ئه‌رزی واقیعدا هه‌رێمێکی یه‌کگرتوو به‌مانای وشه‌ نییه‌، هه‌ر که‌سێک سه‌ردانی کوردستان بکات یان لایه‌نی که‌م بڕوانێته‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی بینراوی پارتی و یه‌کێتی به‌زه‌قی نایه‌کگرتوویی و دوو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن ده‌بینێت و هه‌ست پێده‌کات. که‌واته‌ ئه‌و په‌یڤانه‌ی گۆنته‌ر گراس ده‌کرێت بۆ ڕه‌وشی هه‌رێمیش ڕاست بێت، چوونکه‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ ته‌نها له‌سه‌ر په‌ره‌یه‌ و مه‌ره‌که‌به‌ ڕووته‌که‌یه‌‌! به‌هیوام‌ سه‌رچیغ چووبێتین و ئه‌و بۆچوونه‌ له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا؛ به‌ناڕاست ده‌ربچێت! 2009.1.22

AbAsShiWaN

عه‌باس شوان

0..00..0...00..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

یه‌که‌مجار له‌ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه‌ بڵاوکرایه‌وه
به‌ڕێزێک‌ به‌م مایله‌
rabarfariq@yahoo.com

ئه‌م کۆمێنته‌ی له‌ڕۆژی 23ی1 بۆ مایل کردبووم

تو شەرەفت ئەمە نوسینە برام نەتۆ نوسەرى نە رۆزنامە نوس نە رۆشنبیر ئیتر واز لەخوینەرى داماو بینە جەنابت خۆت کەلەکوردستان بویت جیت کردوە جکە لەبارانەوە لەحیزبەکان ئەى کیە داواى عەرزەى لەحیزبەکان کردوە هیج بیویست ناکات خوت ماندوکەیت کەس بەتو نەخالیت

وه‌ڵامم به‌م جۆره‌ بوو

سڵاو و ڕێز
له‌وه‌ ده‌چێت که‌سێکی چاک بیت، به‌ڵام بۆ وا به‌حه‌ماسه‌وه‌ به‌رگری له‌و ڕه‌وشه‌ ده‌که‌یت که‌ ئه‌و دوو زلهێزه‌ی هه‌رێم خولقاندوویانه‌؟
کێ ده‌ڵێ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیرم؟
ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ ده‌ربرینی دیدی که‌سێکه‌، بێ ناونیشان و پله‌وپایه‌
من به‌ر له‌ده‌ساڵ له‌هه‌رێم بووم، هیچ ده‌سکه‌وتێکی مادییم وه‌رنه‌گرتووه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی برایه‌کم شه‌هیدی سه‌نگه‌ری ساڵی 1979 ی لایه‌نێکه‌
نه‌پاڕاومه‌ته‌وه‌ و نه‌ ته‌شه‌بوسم کردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی تایبه‌ت
هه‌تا مابم به‌وشێوه‌یه‌ و له‌و ڕێگایه‌وه‌ خۆ ماندوو ده‌که‌م
هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ت جێی ڕێزه‌ و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بێده‌نگ نه‌بوویت، کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌دایلۆگه‌وه‌ زیندووه‌