From Soil to Science لە خاکەوە بۆ زانست
"ڤاکسینێک دژی زیادبونی کێش "
From Soil to Science لە خاکەوە بۆ زانست
"ڤاکسینێک دژی زیادبونی کێش "
توێژینەوەیەک لە لایەن کریستۆفەر لۆری پرۆفیسۆر لە بواری فیزیۆلۆجی دەریخستووە بە بەرکەوتن لەگەڵ هەندێک بەکتریای بەسوود دەتوانرێ پارێزگاری لە زیادبوونی کێش بکرێت کە دەتوانرێت وەک ڤاکسین بدرێت.
توێژینەوەکە لە ساڵی 2021 کە لە گۆڤاری Frontiers in Immunology بڵاوکرایەوە، کە تێیدا توێژەران مایکوباکتریوم ڤاکایان بە شێوەی دەرزی لەسەر مشک تاقیکردۆتەوە، ئەنجامەکان سەرسوڕهێنەر بوون مشکەکان کە خۆراکی خراپیان وەرگرتووە و بەکتریایان لێدراوە کێشیان زیاتر نەبوو لەوانەی کە خۆراکی تەندروست دەخۆن، سەرەڕای ئەوەی هەمان کالۆری دەخۆن.
Mycobacterium vaccae بەکتریایەکی سروشتی نانەخۆشکەرە (non- pathogenic) واتا نەخۆشت ناخات، وە بەزۆری لە خاکدا دەدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ئەندامی (ئۆرگانیکی)
هەرچەندە ئەنجامەکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتایین و بەشێوەیەکی سەرەکی لە توێژینەوە لەسەر ئاژەڵەکانن، بەڵام ئاماژە بە وە دەکەن کە ئەم بەکتریایە دەتوانێت کاریگەریە نەرێنیەکانی خواردنی خراپ کەم بکاتەوە، بە کەمکردنەوەی کەلەکەبونی چەوری زیادەو زیانبەخش و هەوکردن، کە هۆکاری سەرەکی قەلەوی و ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی زیادبونی کێش دروست دەبن.
پرۆفیسۆر کریستۆفەر لۆری و تیمەکەی پێیان وایە ئەم بەکتریایە کار ئەکات لەسەر هێورکردنەوەی هەوکردن، وە باشترکردنی کوالیتی چەوری و بەهێزکردنی میتابۆلیزم. لە کاتێکدا توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە، بۆیە تیمەکەی دەستیانکردووە بە پەرەپێدانی پرۆژەکە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی میکرۆب.
بەڵام ئایا ئەمە بیرۆکەیەکی باشە؟ یان پێویستە تەنها پشت بەوە نەبەسترێت و زیاتر کار بکەین لەسەر گۆڕینی خۆراکمان و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ هەمووان، چونکە زیاتر لە نیوەی ئەو خۆراکانەی لە بازارەکاندا دەفرۆشرێن خواردنی خراپن. لە هەموو شوێنێک هەیە و خۆلادان لێی سەختە.
وە بیرۆکەیەکی دیکە ئەوەیە ئەگەر بتوانین بە ئاسانی ئەم بەکتریایانە بگەڕێنینەوە بۆ لەشی مرۆڤ، ئەوا دەتوانین ڕێگە لە زیادبوونی کێش و کاریگەرییەکانی تری تەندروستی بگرین تەنانەت لە کاتی هەبوونی خۆراکە خراپەکانیشدا
سەرەڕای ئەو توێژینەوانەش بەڵام چەندین ئاستەنگ هەیە ئەویش ئەوەیە ئەم توێژینەوەنا هێشتا نەچۆتە بواری کلینیکی واتە (لەسەر مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە) بۆ چارەسەری تایبەت بە قەڵەوی .وە تا ئێستا هیچ رەزامەندیەکی یاسایی لە لایەن ( FDA , EMA,...) وەرنەگرتوە لە چارەسەرکردنی قەلەوی لە مرۆڤ وە
باشترین ستراتیجی ژەمەکان و سەلامەتی درێژخایەن هێشتا نەزانراوە.
هەرچەندە لە مشکدا ئەنجامەکان هیوابەخشن، بەڵام پێکهاتەی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزترە و قەڵەوی فرەفاکتەریەو ئەکرێت بۆماوەیی، ژینگە، هۆرمۆنی بێت، بۆیە ئەمە لەوانەیە بەشێک بێت لە چارەسەری تێکەڵ نەک چارەسەرێکی سەربەخۆ.