--< بەخێربێن بۆ بەشی قانوون >--

ئاگاداری

بەروار: 03/10 /2020

بابەت: ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم

ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی بەشەکەمان (قانون) دەکەینەوە بەهەردوو دەوامی (بەیانیان و ئێواران)ەوە کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری (2020/03/11) بڵاو دەکرێتەوە وە بەلیست هاوپێچ دەکرێت لە سایتی تایبەت بە قۆناغەکەی خۆت (هەروەک لەلای ڕاستی ئەم پەیجە قۆناغەکان دیاری کراون ئەگەر کۆمپیوتەر یان ئایپاد بەکاردەهێنیت، وە بۆ مۆبایل لەبەشی خوارەوەی ئەم پەیجەیە.)، لەگەل ڕەچاو کردنی ئەم تێبینیانەی لای خوارەوە:

  1. هەر خوێندکاریک ئەژماری ئیمەڵی تایبەت بە خۆی سەربە زانکۆی کۆیەی نەبێت ناتوانێت لینکی لیستەکە بکاتەوە.
  2. ئەگەر سایتەکە داوای ئیمەڵی لێکردیت بۆ ئەوەی لینکەکە بکەیتەوە، ئەوا ئەژماری ئیمەڵی تایبەتی خۆت سەربە زانکۆی کۆیە بنووسە لەگەڵ پاسوردەکەت (password).
  3. هەر فایلێک کەکلیلی لەسەر دەکەیت تەنها بۆ یەک وانەیە کە بە لیست ناوی خوێندکارەکانی تێدایەو لەگەڵ نمرەکەی. واتە: بۆ هەموو وانەکان پێویستە هەموو فایلەکان بکەیتەوە.
  4. نمرەى كويز و رۆژانە (10 %) هێشتا تۆمار ناکرێت تا بەرواری ئەنجامی کۆتایی پێش سەری ساڵ.
  5. لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بەڕێزان م. هێژا (بڕیادەری بەش) یان د. یادگار (بەرپرسی دڵنیایی جۆری بەش و میدیای فاکەلتی).
  6. تکایە ناوبەناو سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن بۆ هەر تازەکردنەوەیەک.

هیوای دەرچوون و نمرەی بەرز بۆ هەموو لایەک دەخوازين.

د. ساکار ئەمیر عبدالکریم د. ڕێبوار جبار

سەرۆکی بەشی قانون سەرۆکی بەشی قانون بەیانیان ئێواران

_________________________

بەروار: 01/01 /2020

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی قانون و گشت مامۆستایان پیرۆزبایەکی گەرم ئاڕاستەی خوێندکارە ئازیزەکانمان دەکەین بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ بەهیوای خۆشی و سەرفرازی بۆ گشتان دەخوازین .

د. ساکار ئەمیر حەوێزی سەرۆکی بەشی قانوون