یەکێتی رۆژنامەنووسانی عەرەب میدالیای رێزلێنان و سوپاسنامەی بەخشیە سەرۆکی زانکۆی چەرموو
Post date: Jan 16, 2020 7:11:8 PM
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (١٦-١-٢٠٢٠) به ئاماده‌بوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
لە هۆڵی ( پ. د. حمید مجید) لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسانی عه‌ره‌ب ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی خه‌ڵات کرد .
نوسینگه‌ی عێراقی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسانی عه‌ره‌بی (الاتحاد الدولی للصحافه العربیه/ مكتب الجمهوریه العراق)، میدالیای رێزلێنان‌و سوپاسنامه‌ی پێشكه‌ش به یازده كه‌سایه‌تی سنوری چه‌مچه‌ماڵ كرد، كه له بواری جۆراوجۆردا خزمه‌تی شاره‌كه‌یان كردوه. سەرۆکی زانکۆی چەرموو (پ. د. صلاح رضا سعید) لەگەڵ (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆمان بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا میدالیای رێزلینان و سوپاسنامەیان پێ بەخشرا.
له‌وته‌یه‌كدا به‌ناوی ئیداره‌و خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ بەڕێز(م.عه‌بدوڵا حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش) سوپاسی ئه‌و رێكخراوه‌ی كرد، وە هیواشی خواست له بواری پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوساندا هاوكاری رۆژنامه‌نوسانی سنوره‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها كار‌و چالاكییه‌كانیان له‌م سنوره به‌رفراوان بكه‌ن. ئه‌و كه‌سایەتیانەی خه‌ڵات كران بریتی بوون له هەریەک لە بەڕێزان: (قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو بۆ کاروباری زانستی، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج و ئاسۆ شوانی، م.نوری ره‌حیم، م.سابیر محه‌مه‌د، هه‌رێم كاكه‌یی، لێپرسراوی كارگێڕی قایمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ).