یاری دۆستانە لە نێوان تیپی فوتساڵی زانکۆی چەرموو لەگەڵ هەڵبژاردەی زانکۆکانی عێراق

Post date: Jan 21, 2020 7:6:26 AM

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی چەرموو بەشی چالاکی وەرزشی یاریەکی دۆستانە ئەنجام دەدات لەنێوان تیپی فوتساڵی زانکۆی چەرموو لەگەڵ تیپی فوتساڵی هەڵبژاردەی زانکۆکانی عێراق کە بەشداربوون لە خولی زانکۆکانی ووڵاتە عەرەبیەکان کە لە ووڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.

لە ئەنجامدا تیپی هەڵبژاردەی زانکۆکانی عێراق سەرکەوتنی بەسەر تیپی زانکۆی چەرموو بەئەنجامی (٤ × ١) ، گۆڵەکانی تیپی هەڵبژاردەی زانکۆکانی عێراق لەلایەن یاریزانان (جێگر عزیز "٢" گۆڵ) و(سەیاف شوکت "١" گۆڵ) (کەمال بورهان "١" گۆڵ) تۆمارکرا ، لە کاتێکدا گۆڵەکەی تیپی زانکۆی چەرموو  یاریزان (گەرمیان موستەفا) تۆماری کرد.