یادی ڕۆژنامەگەری کوردی لەزانکۆی چەرموو بەرزڕاگیرا.

Post date: Apr 23, 2017 10:45:0 AM

وەک زۆربەی شوێنەکانی تر،ھاوکات زانکۆی چەرمووش،بەڕێکخستنی سیمینارێکی زانستی ،یادی ڕۆژنامەگەری کوردی بەرزڕاگرت. زانکۆی چەرموو-کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی،بەبۆنەی (١١٩)ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی،لە ھۆڵی سیمیناری کۆلێژ،سیمینارێکی زانستی بە ئامادەبوونی مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران، بۆ (د.کاروان علی)مامۆستای زانکۆو دکتۆرا لە میدیاو دیموکراسی ڕێکخست. د.کاروان:بەوردی تیشکی خستە سەر گرنگترین وێستگەکانی ڕۆژنامەگەری کوردی لە ڕابردوو و ئێستادا،لەکۆتایدا لەلایەن ئامادەبوانەوە بە پرسیار و سەرنجەکان سیمینارەکە دەوڵەمەندکرا.