یادی رۆژی زمانی دایك له زانكۆی چه‌رموو به‌رز راگیرا.
Post date: Feb 21, 2017 10:45:27 AM
رۆژی 21-2-2017 به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران له مه‌راسیمێكدا یادی رۆژی زمانی دایك له به‌شی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی چه‌رموو به‌رز راگیرا .
دكتۆر بارام ئه‌حمه‌د راگرای كۆلێژی په‌روه‌رده به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند وه‌ك هه‌موان ده‌زانین ئه‌مرۆ یادی رۆژی زمانی دایكه ئێمه‌ش له كوردستان زمانی دایكمان زمانی كوردی شیرینه یادی ئه‌و رۆژه‌مان به‌رز راگرت له به‌شی كوردی كۆلێژی په‌روه‌رده هه‌ر له یاده‌كه‌دا چه‌ندین سیمینار پێشكه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین زمانی كوردی بكه‌ین به زمانێكی ستاندا‌رت هه‌روه‌ها وتی هه‌ر له‌یاده‌كه‌دا چه‌ندین په‌خشان و پارچه هۆنراوه پێشكه‌ش كرا .
ساڵانه له رۆژی 21-2 یادی رۆژی زمانی دایك له جیهاندا ده‌كرێته‌وه زانكۆی چه‌رموو توانی ئه‌مساڵ ئه‌و یاده به‌رز رابگرێت .