یادی رۆژی ئاڵای کوردستان لە زانکۆی چەرموو  بەرز ڕاگیرا

Post date: Dec 17, 2019 3:7:26 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٧-١٢-٢٠١٩) کە بە رۆژی یادی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە, لە زانکۆی چەرموو بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران بە چەند چالاکییەک ئەم یادە بەرز ڕاگیرا. 

سەرەتای چالاکیەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و دواتر بە وتەی بەڕێز (پ.ی. د. هونەر ئەمین) بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو دەستی پێ کرد دواتر وتەی نوێنەری گشتی خوێندکاران وە دواتر بە چالاکی گروپی ئاڵاو وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب , پاشان چالاکی خوێندکارانی زانکۆ بە خوێندنەوەی چەند پارچە شعرێک لەگەل چەند شاعیرێک هاتبوون کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.

شایانی باسە ئەم چالاکیە بە هاوبەشی زانکۆى چەرموو و سەنتەرى چالاکى گەنجانى شۆرش لە بەرنامەى گەشەپێدانى تواناى گەنجانى سەر بە ڕێکخراوى منداڵپارێزى کوردستان و  لقى چەمچەماڵی کۆمەڵەى خوێندکاران ڕێکخرابوو.