گروپێکی مامۆستایانی زانکۆی چەرموو بەشداریان کرد لە خولێکی چوار رۆژی رێکخراوی (KEDO)

Post date: Nov 09, 2019 8:42:44 PM

دوای ئەوەی لە  ڕێکەوتی (١٥/ ١٠/ ٢٠١٩)  بەڕێز (م. حسام بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان (KEDO)بە  مەبەستی  ئەنجامدانی پرۆژەیەکی تایبەت بە (گەشەپێدانی شارەزایی کار بۆ خوێندکارانی دوا قۆناغی زانکۆ) بۆ زانکۆکانی (چەرموو، هەڵەبجە، کەلار) بە پشتگیری (سەنتەری پرۆژە نێودەوڵەتیە تایبەتەکان/ CIPE) سەردانی زانکۆمانی کرد، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٩/ ١١/ ٢٠١٩) کۆتایی هات بەو خولە (٤) رۆژەیە بە شێوەی فوول تایم لە هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی ڕێکخرابوو ، وە مامۆستایانی بەشداربوو لە زانکۆمان بریتی بوون لە بەڕێزان (د. گێلاس عبداللە إسماعیل، م. هاوار رفعت ستار، م. ئاکۆ خالد محمد، م. پشتیوان فاضل صدیق) کە دواتر ڕا‌هێنان بە (٥٠) خوێندکاری دوا قۆناغ لە زانکۆمان دەکەن، وە لە کۆتاییدا راهێنەرەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ خوێندکارانی بەشداربوو بە مەبەستی ئاڕاستەکردن و رێنمایی پێدان تاوەکو خوێندکاری بەشداربوو بتوانێت ببێتە خاوەنی پڕۆژە یاخود کارێکی دەست بکەوێت. لە کۆتاییدا ڕاهێنراوانی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوونیان پێبەخشرا.