کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەربارەی بەرز بوونەوەی ئاستی زانکۆی چەرمو لە ڕیزبەندی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان

Post date: Oct 19, 2016 8:55:42 PM

 زانکۆى چەرموو سەرکەوتنى بەردەوام بەدەست دێنێت...

دوێنێ ١٨_١٠_٢٠١٦ پاش ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتمانی زانکۆکانى هەرێم ،کە بەخۆشحاڵیەوە زانکۆى چەرموو شەش پلە لەڕیزبەندیەکەدا بەرزبۆتەوە لەماوەى ساڵێکدا و بە بەراورد لەگەڵ ئەنجامی ڕیزبەندی ساڵی پێشوو. چی ی ئاماژەیە لە ئێستادا زانکۆی چەرمو دووەم زانکۆیە لەسەر ئاستى زانکۆکانی پارێزگاى سلێمانى و دەروروبەری کە لەو ڕیزبەندیەدا ئاستی توێژینەوەی زانستی و توانا زانستیەکانی ستافی زانکۆ و بوونی تاقیگەی زانستی و پەرتوکخانە و دڵنیای جۆری خوێندن بە هەند وەردەگیرێت. ئەمڕۆش لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەرێز سەرۆکى زانکۆ ئەو هەواڵەى ڕاگەیاند و ئەو سەرکەوتنەی گەڕاندەوە بۆ هەوڵ و کۆششی بەردەوامی مامۆستا و ستافی زانکۆ. هەروەها پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەو دەڤەرە و بەتایبەتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد