کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (فەقێ قادری هەمەوەند)

Post date: Oct 21, 2019 8:2:15 AM

دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان و ڕاویژکاری هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (فەقێ قادری هەمەوەند) لە ڕێکەوتی (٢٢-٢٣ /٢٠٢٠/٤ ) لە زانکۆی چەرموو بەڕێوەدەچێت کە دەکاتە سێیەمین کۆنفرانسی دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران، دوا مۆڵەت بۆ ناردنی پوختەی توێژینەوە ( ١/ ١١ / ٢٠١٩) ، دوا کاتیش بۆ وەڵامدانەوەی پوختەکان  (٥/ ١١/ ٢٠١٩)، دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوەکان (٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠)، وەڵامی پەسەندکردنی توێژینەوەکان (٢٠/ ٣/ ٢٠٢٠)، زمانی توێژینەوەکان زمانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی) دەبێت. بۆ زانیاری وەرگرتن و پەیوەندی کردن بە کۆنفرانسەوە پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵانەوە بکەن.

٠٠٩٦٤٧٥٠٤٧١٩٤٣٢

faqe.conf@soran.edu.iq

hamawand-conf.soran.edu.iq