کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکارانی زانکۆی چەرمووی ئەنجامدا

Post date: Feb 02, 2017 1:39:32 PM

لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی نوینەری زانکۆی چەرموو و راگری کولێژەکانی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان ولێپرسراوی لقی چەمچەماڵی کۆمەڵەی خوێندکاران ئاهەنگی یەکترناسینی قۆناغی یەکەمی کوڵێژەکانی زانکۆی چەرموو بەرێوە چوو . 

دکتۆر هونەر امین راگری کولێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی وتەیەکی پێشکەش کرد پیرۆزبای لە خوێندکاران کرد و هیوای ژیانێکی باشی بۆیان خواست وتیشی ئومید دەکەین کە خوێندکاران بەسەرکەوتوی قۆناغەکانی خوێندن ببرن . 

دواتر سۆران نەسرالدین لێپرسراوی لقی چەمچەماڵی کومەڵەی خوێندکاران وتەیەکی پیشکەش کرد ووتی ئێمە سەرباری ئەم قەیرانە داراییە بەردەوامین لە خزمەت کردنی خوێندکاران بۆیە پیرۆزبای لەسەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کولێژەکانی زانکۆی چەرموو دەکەین هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن . 

دواتر بە ئاهەنگ و هەڵپەرکێ کۆتای بە مەراسیمەکە هات .