کۆمپانیای وان خولی مایکرۆتیک (MTCNA) بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو ڕادەگەیەنێت

Post date: Oct 24, 2019 8:31:27 AM

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی وان ئەکادیمی بۆ پێشخستنی توانای فێرخوازانی بواری (IT) هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی مایکرۆتیک (MTCNA) بۆ سەرجەم فێرخوازان، مەبەست لە کردنەوەی ئەم کۆرسە بۆ زیاتر ئاشنابوونە بە ڕاوتەری مایکرۆتیک و چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆ دامەزراندنی نێتۆرک و بەڕێوەبردنی نێتۆرک و پاراستنی نێتۆرک و داتاو زانیاریەکان.

زانیاری لەسەر کۆرسەکە:-

- ڕێکەوتی دەستپێکردنی ئەم کۆرسە (٢٦- ٢٨/ ١٠/ ٢٠١٩) واتە تەنها (٣) رۆژە.

- ڕۆژانە لە کاتژمێر (٢-٥) پاشنیوەڕۆ دەبێت.

- کۆرسەکە بە تیۆری و پراکتیکی دەبێت.

- پاش تەواو بوونی کۆرسەکە فێرخوازان بڕوانامەی کۆمپانیای وان وەردەگرن.

- نرخی کۆرسەکە (٩٥$) بەڵام داشکاندن کراوە بۆ مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی چەرموو تەنها بە (٥٠$)ە.