کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپی (Tigris Project)

Post date: Feb 06, 2019 8:15:10 PM

ئەمڕۆ بەرواری (6/2/2019) کۆتا رۆژی وۆرکشۆپی (Tigris Project) بوو، کە ماوەی (3) رۆژە بەردەوامی هەیە، رۆژی یەکەمی لە زانکۆی چەرموو وە دوو رۆژەکەی دیکە لە ئوتێل (داوا) لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمڕۆیش کاتژمێر (9)ی سەر لەبەیانی خاتوو ( ڤایۆلێتا ) بابەتێکی بە ناونیشانی (Management Information System) پێشکەشکرد بۆ ماوی (1) کاتژمێر دواتر بەڕێز (ئادەم) بابەتێکی (2) کاتژمێری بە ناونیشانی (MU IS_ case study) پێشکەشکرد، دوای نانی نیوەڕۆ بەڕێزان (د. مووس) و (جاکوب) بابەتێكیان بە ناونیشانی (Project Management Meeting) پێشکەشکرد و گفتوگۆی لەسەر کرا، بە پرسیارو سەرنجەکانی ئامادەبووان بابەتەکانی ئەمڕۆ بە کۆتا هێنران، دواتر خەڵاتی ڕێزلێانانی زانکۆی چەرموو بەخشرایە تیمی (Tigris Project) لە لایەن  بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و بڕوانامەی بەشداربوون لە لایەن بەڕێزان لە تیمی  (Tigris Project) بەخشرایە مامۆستاو توێژەرانی زانکۆکانی کوردستان.