کۆتایی هاتنی خولی فوتساڵ بۆ خوێندکاران

Post date: May 14, 2018 10:52:10 AM

ئەمڕۆ بەرواری (14/5/2018) یاری کۆتایی خولی زانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ لەسەر ئاستی بەشەکانی زانکۆ ئەنجامدرا لە یاریگای پەیمانگای وەرزشی چەمچەماڵ.

خولەکە ماوەی مانگێکە درێژەی هەیە و (12) بەش لەسەر ئاستی خوێندکاران بەشداربوون, سیستەمی خولەکە وابوو کە تیپێک (2) یاری دۆڕاو بێت دەچووە دەرەوە. بەشی کارگێڕی کار و بەشی ژمێریاری سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی لە ئەنجامدا یەکسان بوون بەرامبەر بە (2) گۆڵ بەشی ژمێریاری بەلێدانی یەکلاکەرەوە ئەنجامەکەی بە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا (4*3), دواتر لە لایەن بەڕێز (د. بارام أحمد) خەڵاتی یەکەم و دووەم درا بە دوو تیپەکە, دواترلەلایەن مامۆستایانەوە میدالیا بە خشرایە خوێندکارانی هەر دوو تیپەکە .