کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی خوێندنگا ئامادەییەکان

Post date: Jun 25, 2018 9:19:21 AM

ئەمڕۆ بەرواری (25/6/2018) لە هۆڵی کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بەڕێز پرۆفیسۆر (د.صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی خوێندنگا ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی چەمچاماڵ کۆبوویەوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە رونکردنەوەو تیشک خستنەسەر سیسیتمی نوێی زانکۆمان بوو (سیستمی بۆڵونیا) کە پەیڕەو دەکرێت، لەبەرئەوەی سیستمەکە نوێێە مامۆستایان و خوێندکارانی سنوری چەمچەماڵ و شۆڕش زانیاریەکی ئەوتۆیان لەسەری نیە بۆیە ئەم کۆبونەوەیە سازکرا. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە میانی وتەکەیدا تیشکی خستەسەر ئەوە کە خوێندن لەم زانکۆیەدا بە زمانی ئینگلیزیە بۆیە خوێندکار کە لەم زانکۆیە وەردەگیررێت دەبێت زمانی ئینگلیزی باش بێت و تێستی زمانی ئینگلیزی بکرێت ئەمجا دەتوانێت لە زانکۆی چەرموو بخوێنێت، ڕونیشی کردەوە بۆ ئەو مەبەستە زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی لەگەڵ پەروەردەی چەمچەماڵ ئامادەی کردنەوەی خولی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزییە بۆ خوێندکارانی دەرچووی (12)ی ئامادەیی کە خوازیارن لە کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی چەرموو بخوێنن هەروەها وتیشی چەند بەشێکی تازەمان بۆ ئەمساڵی خوێندن کردۆتەوە. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەڕێز (د. ئومێد قادر حمەأمین) ڕاگری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو روونکرندوەی زیاتری پێشکەشی ئامادەبووان کرد دەربارەی سیستمەکە دوتر لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانەوە سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕوو وەڵامی سەرنج وتێبینەکان درایەوە.