کۆبوونەوەی سەرۆکی زانکۆ لە گەڵ ڕاگرەکان و سەرۆکی بەشەکان سەبارەت بە پرۆسەی بۆلۆنیا

Post date: Sep 22, 2019 8:55:23 AM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (22/9/2019) لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو، وە بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاگری کۆلێژەکان و سەرۆکی بەشەکان ئەنجامدا سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی هەنگاوە نوێیەکانی پرۆسەی بۆڵۆنیا. پرۆسەی بۆلۆنیا هەنگاوێکی ریفۆرمی وەزارەتی خوێندنی باڵایە لە کەرتی خوێندنی باڵاو لە زانکۆکاندا ، وە زانکۆمان ئەم سال سێیەم ساڵە ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەکات و زمانی خوێندن لەم پرۆسەیەدا ئینگلیزیە و خوێندن بە شێوەی سیمیستەراتە.