Directorate of Media
Post date: Feb 17, 2020 6:14:52 PM
ئەمڕۆ ڕێکەوتى (١٧ / ٢/ ٢٠٢٠) ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتى بەڕێز (پرۆفیسۆر.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ پێشوازیان کرد لە شاندێکی زانکۆى جیهان- سلێمانى ، شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پ.ی.د. ئومێد ڕەفیق فتاح) سەرۆکى زانکۆى جیهان-سلێمانى و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆی ناوبراو ، سەرەتا لە لایەن بەڕێز (پ.د صلاح رضا سعید) سەرۆکى زانکۆى چەرموو و بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ پێشوازیان لێکرا .
مەبەست لە سەردانەکە ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بوو لە نێوان هەردوو ئەنجومەنى زانکۆى چەرموو و ئەنجومەنى زانکۆى جیهان- سلێمانى ، بابەتى کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە چەند تەوەرێک لەسەر چۆنیەتى کاراکردنى ئەو یاداشتى لێکتێگەیشتنەى کە لە نێوان هەردوو زانکۆدا هەیە, وە ئەنجامدانى چالاکى زانستى هاوبەش یەکێکى دیکە بوو لە تەوەرەى باسەکان، هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا دەست کرا بە ئامادەکارییەکانى ئەنجامدانى کۆنفرانسى نێودەڵەتى هاوبەش لە نێوان زانکۆکانی (چەرموو, جیهان-سلێمانی, کوردستان-سنە) (ICNS-2020) لە بوارى زانستى ماتماتیک و کۆمپیوتەر، وە بڕیاردرا کۆنفرانسی ئاماژە پێکراو لە رێکەوتی (٨/ ٨/ ٢٠٢٠) ئەنجام بدرێت. هەر لە درێژەی سەردانەکەیاندا وەفدی زانکۆی جیهان- سلێمانی سەردانی کەمپی بناری مەقانی زانکۆیان کرد و بەشەکانیان بەسەر کردەوەو هەروەها سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد.