کۆبونەوەی ئۆنڵاینی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ زانکۆ حکومیەکان لەبارەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری خوێندنی ئەلیکترۆنی

Post date: Apr 23, 2020 9:14:3 PM

وا بڕیارە کە ڕێکەوتی (٢/ ٥/ ٢٠٢٠) خوێندنی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات،  بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠) بە چاودێری دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  کۆبوونەوەیەک لە ڕێگەی بەرنامەی (Zoom Meeting) بۆ بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری لە زانکۆ حکومیەکان ئەنجامدا لە زانکۆی چەرموو بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز (د. لاجان محمد أمین) بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری لە زانکۆمان بەشداربوون,  مەبەستی کۆبونەوەکە پێشکەش کردنی چەند سیمینارێک بوو لە سەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ستانداردەکانی دڵنیایی جۆری خوێندنی ئەلیکتڕۆنی و چۆنیەتی سەرپەرشتی کردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەلیکتڕۆنی لە لایەن هەردوو فەرمانگەی ناوبراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە ئاماژەیان پێدرا. سیمينارەکان لە ژێر ئەم ناونیشانە بوو : (Topic: e-learning quality assurance). جێگەی باسە کۆبوونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاندو لە کۆتاییدا دەرفەت بۆ پرسیارو سەرنجی بەشداربووەکان رەخسێنرا.