کۆبونەوەى نێوان زانکۆى چەرموو لەگەڵ زانکۆى زاخۆ

Post date: Aug 01, 2018 9:50:57 AM

لە درێژەى کارو چالاکیە زانستیەکان و پەیڕەوى سیستەمى بولونیا، ئەمڕۆ بەروارى 1/8/2018 بۆردى بولونیاى زانکۆى چەرموو   لەگەڵ بۆردى بولونیاى زانکۆى زاخۆ کوبونەوە. کۆبونەوەکە بە ئامادەبونى بەڕێز سەرۆکى زانکۆ (پ.د.صلاح رضا سعید) و بەڕێز (پ.ی.د.یاسین طه مصطفى) یاریدە دەرى سەرۆکى زانکۆى زاخۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو. کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێ کردنى پێداویستى و کەمو کوڕى و ئاستەنگیەکانى کە دێتە ڕێگەى سیستەمى بولونیا، وە چارەسەر کردنیان بە ئاڵو گۆڕ کردنى بیروڕا و دانانى میکانیزمێک بۆ ئەوەى بتوانرێت لە زانکۆ کانى تریشدا ئەم سیستەمە پەیڕەو بکرێت بە سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى جەنابى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەڕێز(د.یوسف گۆران)