کردنەوەی هەردوو بەشی زمانی (کوردی و ئینگلیزی) خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان
Post date: Oct 04, 2017 9:34:23 AM
پاڵپشت بە بڕگەی (سیانزەیەم) لە ڕێنماییەکانی فەرمانگەی خوێندن و بەدواداچون\ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم زانکۆی چەرموو بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشی (کوردی ، ئینگلیزی) لە کۆلێژی پەروەردە و زانستەسروشتیەکان/خوێندنی ئێواران) بەم مەرج و ڕێنماییانەی لای خوارەوە.
1. خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی) هەبێت.
2. دەرچوانی کۆلێژو پەیمانگەکان مافی پێشکەشکردنیان هەیە لەسەر بنەمای کۆنمرەی ئامادەییان.
3. ڕەچاوی ساڵی دەرچون و تەمەن وانەی پەیوەنددار ناکرێت.
4. مەرجی کۆنمرەی وەرگرتن لە (60%) بێت و لە کاتی پڕنەکردنەوی پلانی وەرگرتندا کۆنمرەی زانکۆ تایبەتەکان ئەژمار دەکرێت.
5. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی کوردی (١،٢٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینارە.
6. کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ بەشی زمانی ئینگلیزی (١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.
7. خوێندن بۆ قۆناغی یەکەم بە سیستەمی (Foundation ) واتە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت (١٠٠%).
سەرنج:
لە هەر بەشێک ژمارەی خوێندکار (٢٠) کەمتر بێت فەرمانی کردنەوەی بەشەکە هەڵدەوەشێتەوە.
کاتی دەوامکردن لە کۆلێژەکە/ خوێندنی ئێواران لە (٤:٠٠)ی ئێوارەوە دەستپێدەکات.
خوازیاران دەتوانن سەردانی کۆلێژی پەروەردەو زانستەسروشتیەکان/ خوێندنی ئێواران بکەن بەشی تۆمار تەنیشت مزگەوتی ڕاپەڕین.