کردنەوەی خولى زمانى ئینگلیزى
Post date: Mar 16, 2018 8:40:7 PM
ئاگادارییەک لە سەنتەری زمانی زانکۆی چەرموو
کردنەوەی خول
سەنتەری زمانی زانکۆی چەرموو ئاگاداری هەموو لایەک دەکاتەوە کە بەردەوامی دەدات بە کردنەوەی خولی فیربوون و بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی. بۆ ئەم جارەش فیرخوازانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە بەم زووانە خولێکی گشتی فیربوون و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی دەکەینەوە بۆ گشت ئاستە جیاوازەکان. ناونوسین دەستپێدەکات لە هەفتەی داهاتوو بەرواری ١٨/٣/٢٠١٨ و رۆژانی دوایی لە سەنتەری زمان لە بینای پەروەردەی بنەرەت (فاوندەیشن).
تێبینی/
خولەکە ماوەی ٢ مانگ و نیو دەخاێنێت. هەفتانە سێ ڕۆژ و رۆژی دوو کاژێر وانە دەگوترێتەوە.
باشترین و نوێترین کەرەستەو تەکنیکەکانی وانەوتنەوە بەکاردێت لە لایەن مامۆستای پسپۆر و بە ئەزموون، پشت بەست بە یەکێک لە پرۆگرامە هەرە تازە و سەرکەوتووەکانی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لە جیهاندا.
هەرچوار سکیڵەکانی زمان (گوێگرتن، ئاخاوتن، خوێندنەوە، و نووسین) بایەخی تەواویان پێدەدرێت لە خولەکەدا.
خولەکانمان بەردەوام دەبن و فێرخوازیش دەتوانێت ئاست لەدوای ئاست بەردەوامبێت لەگەڵماندا.
بەشداربووان پێویستە پێش دەستپێکردنی خولەکە کرێی خوێندن بدەن.
مافی بەشداربوون بۆ هەموو کەسێکە و مەرج نییە فێرخواز فەرمانبەری زانکۆ بێت. پەلە بکە لە ناونووسین تاکو بێبەش نەبیت لە یەکێک لە خولەکانی سەنتەرەکەمان