ڕەنگی یەکپۆشی  خوێندکارانی زانکۆ بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2019-2020) پەسەند کرا

Post date: Sep 15, 2019 9:53:35 PM

دوا بەدوای بڕیاری سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆی چەرمووبڕیاردرا بە  پێکهێنانی لیژنەیەک بە ناوی (لیژنەی یەکپۆشی خوێندکاران) بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ئەندامێتی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ ئەو مەبەستە دوای کۆبوونەوەو تاوتوێکردنی بابەتەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە ڕێکەوتی (4/9/2019) بڕیاریاندا کە ڕەنگی یەکپۆشیەکە بەم شێوەیە بێت:

بۆ کچان : (پانتۆڵ + تەنورە + کیلۆت) ڕەنگی نیلی تۆخ

             (کراس + قەمیس + تیشێرت + بلوس) ڕەنگی بێجی کاڵ

             ( باڵاپۆش جبەی نیلی تۆخ + لەچکی بێجی کاڵ)

بۆ کوڕان: (پانتۆڵ + قەمسەڵە + چاکەت) ڕەنگی نیلی تۆخ

             (کراس + قەمیس+ تیشێرت + بلوس) ڕەنگی بێجی کاڵ