ڕێکەوتنێکی زانستی لە نێوان زانکۆی چەرموو لەگەڵ Waltham International College وڵاتی بەریتانیا واژۆکرا

Post date: Feb 11, 2020 7:21:49 AM

ڕێکەوتنێکی زانستی لە نێوان زانکۆی چەرموو و کۆلێژێکی وڵاتی بەریتانیا واژۆکرا.

لە پەراوێزی بەشداری کردنی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆرسێک لە وڵاتی بەریتانیا، چەند دەستکەوتێک و دیداری زانستی بە ئاکام گەیشت. لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆمان، بەڕێز (م. شۆخان محمد فتاح) کە وەکو بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆ کە ئەندامی شاندەکەبوو، لە بەرواری (١٠-٢-٢٠٢٠) ڕێککەوتنامەیەکی گرنگی زانستی واژۆکرد لەگەڵ کۆلێژی Waltham International College. ئامانج لەم ڕێکەوتنامەی تێگەیشتنە بریتیە لە ئاڵوگۆڕی زیاتری ستاف و خوێندکارانی زانکۆی چەرموو لەگەڵ کۆلێژی ناوبراو و پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕی لایەنی زانستی هەردوولا.