ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان پرۆژەی گەشەپێدانی شارەزایی کار بۆ خوێندکارانی دوا قۆناغی زانکۆی چەرموو ئەنجام دەدات

Post date: Oct 15, 2019 7:31:53 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (15/10/2019) بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی پێشوازی کرد لە بەڕێز (م. حسام بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان (KEDO)، مەبەستی سەرەکی لە سەردانی بەڕێزیان بۆ زانکۆی چەرموو بریتی بوو لە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی تایبەت بە (گەشەپێدانی شارەزایی کار بۆ خوێندکارانی دوا قۆناغی زانکۆ) بۆ زانکۆکانی (چەرموو، هەڵەبجە، کەلار) بە پشتگیری (سەنتەری پرۆژە نێودەوڵەتیە تایبەتەکان/ CIPE) کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕا‌هێنانی (50) خوێندکاری دوا قۆناغ لە هەر یەکێک لەو زانکۆیانەی کە ئاماژەی بۆ کراوە، وە لە کۆتاییدا راهێنەرەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ خوێندکارانی بەشداربوو بە مەبەستی ئاڕاستەکردن و رێنمایی پێدان تاوەکو خوێندکاری بەشداربوو بتوانێت ببێتە خاوەنی پڕۆژە یاخود کارێکی دەست بکەوێت. لە لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پرۆژەی ئاماژە بۆکراو، وە دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەم هەنگاوەیان و بەڵێنی هەموو هاوکاریەکی پێدان لە زانکۆی چەرمووەوە.