ڕۆژی ئاڵا لە زانکۆی چەرموو بەرز ڕاگیرا

Post date: Dec 18, 2016 8:57:19 PM

بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆ چەرموو و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ  و ڕاگرانی کۆلێژەکانی زانکۆ و بەڕێز قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا یادی ڕۆژی ئاڵا لە زانکۆی چەرموو بەرز ڕاگیرا. سەرەتا مەراسیمەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر پرۆفیسۆر دکتۆر سڵاح  ڕەزا سەرۆکی زانکۆی چەرموو ووتارێکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش بە خوێندکارەکان کرد، وە پیرۆزبایی لە خوێندکارە نوێکانی قۆناغی یەکەم کرد بە بۆنەی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ ی ژیان و خوێندنیان لە زانکۆ، بەڕیزیان ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە گرنکی و پیرۆزی رۆژی ئاڵا لە بەرچاو بگرن وە بۆ ئەوەى ئەم ئاڵایە هەمیشە شەکاوە بێت پێویستی بە خەباتی هەمە لایەنەیە و ئەرکی حکومەتەکەمانە کە خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە گشتی وە هاوڵاتیان لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال بە تایبەتی فەراهەم بکات. دواتر مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێک کۆتایی هات.