ڕاگەیاندنى چوار پۆست لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو
Post date: Jan 03, 2017 6:48:47 AM
زانكۆی چەرموو چوار پۆستی بەڕێوەبەرایەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ رادەگەیەنێت. داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا C.V. ) ) خۆیان ڕەوانە بکەن بۆ ئەو ئیمەیلەی لە خوارەوە دیاری کراوە وە پێویستە خوازیار جۆری پۆستەکەی بۆی پێشکەش دەکات دیاری بکات.
پۆستەکان :
1. پۆستی بەرێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پەیوەندییە ئەکادیمیە نێو دەوڵەتیەکان
مەرجی پێشکەشکردن:
· پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت
· شارەزای لە زمانى ئینگلیزى هەبێت .
· شارەزای لە بەکارهێنانی کومپیوتەر هەبێت
2. پۆستی بەرێوەبەری چالاکیە هونەرییەکان و راگەیاندن
3. پۆستی بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار
4. پۆستی بەرێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی
مەرجی پێشکەشکردن:
· پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا بێت
· شارەزای لە زمانى ئینگلیزى هەبێت
· شارەزای لە بەکارهێنانی کومپیوتەر هەبێت
Ø دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) کۆتایی دەوام ڕێکەوتى ( 15 /01 /2017 ) دەبێت.
Ø هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانێت (c.v.) ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە (vps.office@charmouniversity.org ) ڕەوانە بکات.