پێشکەوتنی زانکۆی چەرموو بەردەوامی هەیە
Post date: Jan 16, 2017 12:39:54 PM
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا پرۆفیسۆر دکتۆر صلاح رەزا سەعید سەرۆکی زانکۆی چەرموو ئاستی پێشکەوتن و کاریگەری زانکۆی چەرمووی خستەروو رایگەیاند کە بە دووساڵی خزمەتەوە ئەم زانکۆیە لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە توانیەتی کاریگەری خۆی دەربخات .
هەر بەو بۆنەوەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم دانیشتوانی چەمچەماڵ و ستاف و مامۆستاو دکتۆر و خوێندکارانی زانکۆی چەرموو کرد.
دواتر پرۆفیسۆر دکتۆر شوان کمال یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی رایگەیاند ئەم ریزبەندیە ریزبەندیەکی جیهانییە زانکۆی چەرموو بەراورد بە ساڵی پێشووتر (21 ) بیستو یەک هەزار پلە دەبرێت و دێتە پلەی چوارمین هەزار زانکۆلە ناو پێنج هەزار زانکۆکانی جیهان کەئەمەش دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و ستاف و مامۆستایان لە زانکۆی چەرموو .
هەروەها راشیگەیاند کە بە خزمەتێکی کەمەوە کەماوەی دوو ساڵە ئەم زانکۆیە دامەزراوە سەرباری قەیرانی سەختی دارای توانیومانە زانکۆ پێش بخەین .