پلانی پەسەندکراوی زانکۆی چەرموو بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و ماستەر

Post date: Jan 08, 2020 7:39:13 AM

 نوسراوی فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، تیایدا پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و خوێندنی باڵا/ ماستەر راگەیاندراوە، لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵاوە پەسەند کراوە.

تێبینی: خوازیارانی بەڕێز بۆ زانیاری زیاترو وەرگرتنی فۆرم سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو بکەن.

* سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوەو راهێنان و راوێژکاری- لە گەڕەکی راپەڕین- بینای مەکتەبە شەبەحەکە لە تەنیشت مزگەوتی راپەڕین.