پلانی پەسەندکراوی زانکۆی چەرموو بۆ خوێندنی باڵا / ماستەر بۆ بەشەکانی (کۆمپیوتەر، فیزیا)ی کرداری

Post date: Jan 20, 2020 11:55:38 AM

لە نوسراوی ژمارە (٢٥٠) لە ڕێکەوتی (٢٠/ ١/ ٢٠٢٠) فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵای زانکۆماندا هاتووە، کە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵا/ ماستەری کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستییەکانی زانکۆمان بۆ بەشی کۆمپیوتەری کرداری (٥) کورسی ، بۆ بەشی  فیزیای کرداری (٩) کورسیە.

تێبینی / سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی دامەزراوی هەمیشەیی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە لەسەر کورسیەکانی زانکۆمان داواکاری پێشکەش بکەن، بە مەرجێک بەڵێننامەی یاسایی  پێشکەش بکەن لەگەڵ وەرگیرانیان لە خوێندنی باڵای زانکۆمان راژەکەیان دەگوازنەوە بۆ سەر میلاکی زانکۆمان.