پلانی بە ئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی زانکۆ دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

Post date: Mar 04, 2019 5:26:26 PM

ئەمڕۆ بەرواری (4/3/2019) وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە پێکهاتبوون لە بەڕێز (ئاسۆ خلیل أمین) بەرپرسی بەشی سیستمی زانیاری لە دیوانی وەزارت و بەڕێز (کارێز حسین) نوێنەری کۆمپانیای (DOTTECH) بۆ تەکنۆلۆژیای زانیاری سەردانی زانکۆی چەرموویان کردو لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتیە جیاوازەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆبونەوە. ئامانجی سەردانەکایان جێبەجێ کردنی پلانێکی وەزارەتی خوێندنی باڵایە  بۆ بە ئەلیلکترۆنیکردنی دیوانی وەزارەت و زانکۆکان و ئاشنا کردن و پێدانی زانیاری لەسەر سیستمی (HR) و (Document Tracking) وە شێوازی چۆنیەتی ئیشکردن لەسەر ئەم سیستمە.