پرۆگرامی (job skills )ی رێکخراوی (کیدۆ) بە شێوەیەكی فەرمی لە زانكۆی چەرموو دەستی پێكرد
Post date: Jan 08, 2020 6:44:29 PM
ئەمڕۆ چوارشەممە (8) کانونی دووەمی (2020) لە هۆڵی (پرۆفیسۆر د. حمید مجید) لە سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز (پ.ی. د. هونەر أمین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و و راگری هەردوو کۆلێژی پەروەردە و زمان و زانستە کرداری و تەندروستیەکان و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران و میوانانی دەرەوەی زانکۆ, پرۆگرامی (job skills ) بە شێوەیەكی فەرمی لە زانكۆی چەرموو دەستی پێكرد.
مەبەست له ئهنجامدانى پرۆگرامی job skills گەشەپێدانه بە تواناكانی خوێندكار بە جۆرێك كه خۆیان بتوانن ببنە خاوەنی كاری خۆیان.
پڕۆگرامهكه لهلایهن رێكخراوی (سایپ) بە هاوكاری ڕێكخراوی (كیدۆ) ئهنجام دهدرێت ، كه تێیدا (٥٠) خوێندكار لە زانكۆی چەرموو بهشداردهبن تێیدا.
سەرەتای پرۆگرامەكە بە وتاری بەڕێز (حسام بەرزنجی) سهرۆكى رێكخراوهكه دەستی پێكرد كە تێێدا باسی ڕێكخراوەكەو هەروەها چۆنیەتی جێبەجێكردنی پرۆگرامەكەی كرد.
پاشان بەڕێز (پ.ی. د. هونەر أمین) ووتەی سەرۆکی زانکۆی پێشکەش کرد و تیشكى خستە سەر گرنگی ئەم پرۆگرامە بۆ داهاتووی پیشەیی خوێندكاران و ئامادهى و پاڵپشتى زانكۆى بۆیان دووپات كردهوه.
دواتر بەڕێز (م. هاوار فاضل) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆمان باسی ئامانجی سەرەکی کاری بەڕێوەبەرێتیەکەی کرد کە چۆن پاڵپشت و هاوکاری خوێندکار دەبێت.
دواتر بەڕێز (رۆژان رزگار) بەڕێوەبەری پرۆگرامەکە لە رێکخراوی کیدۆ زانیاری قوڵتری بۆ ئامادەبووان و خوێندکاران بە تایبەتی پێشکەش کرد هەروەها وتی کە دەبێت خوێندکاران (٧٢) کاژێر بەشداربن لە کلاسدا بۆ هەفتەی یەک کلاس, هەوەها دوپاتی کردەوە کە پێویستە خوێندکاران پابەندی کاتی راهێنانەکان بن. دواتر دوو خوێندکاری زانکۆمان قسەیان لەسەر پرۆگرامەکە کرد و پاشان نوێنەری هەر دوو رێکخراوی ( دیدگای نوێ و ماکۆس) وتەیان پێشکەش کرد.