پرۆژەی هاوکاریکردنی منداڵانی کەس و کاری شەهیدانی دەستی داعش لەلایەن زانکۆی چەرموو

Post date: Apr 15, 2018 10:12:58 AM

بەرواری (1/4/2018) بەشی فاوندەیشنی زانکۆمان بە هاوکاری ڕێکخراوی (هۆرایزن) پرۆژەی خەونەکانیان ڕاگەیاند بە ناونیشانی (پرۆژەی هاوکاریکردنی منداڵانی کەس و کاری شەهیدانی دەستی داعش) کە بریتییە لە هاوکاریکردن و دڵخۆشکردنی ئەو منداڵە بێنازانەی کە باوک و کەسوکاریان شەهیدی دەستی تیرۆریستانی داعشن، بە جێگەیاندنی پرۆژەکە لەلایەن خوێندکارانی بەشەکانی (ژمێریاری، پەروەردەی تایبەت، زانستی تاقیگە)بوو بەسەرپەرشتی مامۆستایانی وانەی (Volunteers) بەڕێزان (م. سەروەر محمد) (م. علی دلاوەر) (م. ئاکۆ محمد).