پرۆپۆزەڵی پەیکەری سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە وۆرکشۆپێکی زانکۆی چەرموو خرایەڕوو

Post date: Dec 19, 2019 8:32:26 PM

ئەمڕۆ ڕیکەوتی (١٩-١٢-٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (د. خەتاب شێخانی) سەرۆکی لیژنەی یەکسانی جێندەری لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێزان بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی زانکۆمان وۆرکشۆپی خستنەڕووی پرۆپۆزەڵی (پەیکەری سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان), بەڕێوەچوو. سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسێکی لە پێکهاتەی زانکۆی چەرمووی کرد و دواتر بەڕێز (د. نیکۆڵا أشرف) بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی چەرموو وۆرکشۆپەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و لایەنەکانی پرۆپۆزەڵەکەی خستەڕوو تیشکی خستە سەر تەوەرەکانی وە دواتر گفتوگۆی لەسەر کرا,  هەر جەنابیشیان دەستپێشخەری پەیکەرەکەی کردووەو ئاڕاستەی وەزارەتمانی کردووە.