Directorate of Media
Post date: Feb 14, 2017 10:8:23 AM
رۆژی سێشەمە بەرواری 14-2-2017بە ئامادەبونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگری کۆلێژەکان و سەرۆک بەش و ئەدمینەکانی ماڵپەری فەرمی زانکۆ، لەهۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆ ۆورک شۆپێک لەسەر چۆنێتی ئیشکردن دەربارەی بەرەو پێشچوونی ماڵپەری زانکۆ بەرێوە چوو .
چنور محی الدین بەرێوەبەری تەکنۆلۆژییای زانیاری و ئامار لە زانکۆی چەرموو رایگەیاند ئەم ۆورک شۆپە گەیاندنی زانیاری زیاتر بوو بە ئەدمینەکانی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆکەمان بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر ئیش لەسەر پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی دڵنیای جۆری بکەین .
هەروەها لە کۆتایی ۆورک شۆپەکەدا ئامادەبووان دەست خۆشی تەواوییان لە بەڕێوەبەرایەتی تەکنۆلۆژییای زانیاری و ئامار لە زانکۆی چەرمووکرد کە هەمیشە لە هەوڵدان بۆ گەیاندنی هەر زانیارییەکی تازە .