پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ یاری ڕیشە
Post date: Feb 18, 2018 7:59:15 AM
رۆژی پێنچشەمە رێکەوتی (٢٠١٨/٢/١٥) لە هۆلی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی سلێمانی پالەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ یاری ریشە بەرێوە چوو ، یاریزان (توانا سلێمان) توانی پلەی یەکەمی پالەوانێتیەکە بەدەست بهێنێت دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (قوربانی حسن) بەئەنجامی (٢ × ١) گیم ، ئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (٢١ × ١٩) ، (١٦ × ٢١) ، (٢١ × ١٥).
کە ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوو :
١ - توانا سلێمان × ئەسماعیل ئەحمد (٢ × ٠)
٢ - هاوری نوری × بەرزان ئازاد (٢ × ١)
٣ - قوربانی حسن × دێراو عبدولا (٢ × ١)
٤ - توانا سلێمان × هاوری نوری (٢ × ١)
٥ - قوربانی حسن × مصطفی محمد (٢ × ١)
٦ - توانا سلێمان × قوربانی حسن (٢ × ١)
لە کۆتایی پالەوانێتێەکەدا بەڕێزان (د. بارام ئەحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ چەرموو و (م. محمد جلال) ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە یاری تۆپی ریشە جامەکانی بهسەر یاریزانەکاندا بەدابەشکرد.