پانێڵێک لە نێوان خوێندکارانی زانکۆی چەرموو و خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ  ئەنجام درا

Post date: Feb 24, 2020 8:50:30 PM

لە چوارچێوەی پرۆژەی سازدانی زنجیرە پانێڵێک لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا کە لە نێوان زانکۆی چەرموو و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ئەنجام درا ، ئەمڕۆ دووشەمە (۲٤/ ۲/ ۲۰۲۰) پانێڵێک بە ناونیشانی (ئەو فاکتەرانەی بوونەتە هۆی نەبوونی دایەلۆگ لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا) بە سەرپەرشتی ( م. هەرێم ئەحمەد و م. ناجی ئەفراسیاو ) بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو ساز کرا, بە ئامادە بوونی بەڕێز (د. ئەیوب خەسرەو) راگری پەیمانگاو مامۆستایانی پەیمانگا, هەروەها   لە زانکۆی چەرموویش بەڕێز ( م. هەژار قادر ) و  بەڕێز (م. پشتیوان فازڵ) مامۆستایانی کۆلێژی کارگێڕی و سامانە سروشتییەکان ئامادەبوون,  پانێڵستەکان پێکهاتبوون:

لە هەریەک :

 هێمن حەبیب ئەمین - زانکۆی چەرموو

کازیوە نەعمان - زانکۆی چەرموو

 ڕوخسار عومەر - پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ

 شاناز ڕەئوف - پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ.

تیشکیان خستە سەر هۆکار و گرفتەکانی نەبونی دیالۆگ و دواتر ڕێگە چارەی گونجاو خرانە ڕوو.

لە کۆتاییدا دەرفەت بۆ سەرنجی ئامادەبووان رەخسێنرا تا گفتوگۆی بابەتکە بکەن.