پانێڵێک لە زانکۆی چەرموو بە ناونیشانی ژن و رۆڵی لە قوربانی بوونیدا ئەنجام درا

Post date: Jan 14, 2019 9:47:8 AM

ئەمڕۆ بەرواری (١٤/١/٢٠١٩) لە هۆڵێ کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو پانێلێک بە ناونیشانی (ژن و رۆڵی لە قوربانی بوونیدا) بە ئامادە بوونی بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (رمک رمضان) قایمقامی چەمچەماڵ  و بەڕێز (سیروان کوێخا نجم ) لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ  بەڕێوەچوو. لە سەرەتا دا دوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووانی پانێڵەکە کرد دواتر بەرێز (م. شۆخان محمد) بەڕێوەبەری پانێڵ داوای لە پانێڵیستەکان کرد بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکنیان کە پێکهاتبوون  لە بەڕێزن (رائید. هێمن علی) لێپرسراوی نەهێشتنی توندوتیژی چەمچەماڵ، خاتوو (سەلار سالار أحمد) پارێزەر، خاتوو (ئاشتی عبداللە إسماعیل) رۆژنامەنووس لە بواری مافی ژنان، خاتوو (سەمیرە محمد إسماعیل)  کۆمەڵناس، لە کۆتاییدا گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجام درا بە  پرسیار و سەرنجی چالاکوان و ئامادە بووان  دواتر خەڵاتی رێز لێنانی زانکۆی چەرموو بەخشرایە پانێڵیستەکان.