وەفدێکی زانکۆی گەرمیان سەردانی زانکۆی چەرموویان کردو سەنتەری راهێنانیان بەسەرکردەوە

Post date: Mar 18, 2019 1:48:57 PM

ئەمڕۆ بەرواری (18/3/2019)  وەفدێکی زانکۆی گەرمیان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. شاخەوان حسن علی) و بەڕێز (د. أسعد محمد محمود) و بەڕێز (د. عمر محمود أمین) و بەڕێز (د. دارا حمید محمد) سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد و  لە لایەن بەڕێز (د. ئومێد قادر) ڕاگری سەنتەری توێژینەوەو ڕاهێنانەوە پێشوازییان لێکرا.

بەڕێز (د. ئومێد قادر) پرۆسەی بۆلۆنیای بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە زانکۆی چەرموو پێشەنگ بووە لە جێبەجێ کردنی ئەم پرۆسەیەدا، کە ئەمەش گرنگی خۆی هەیە بۆ بەرەو پێشچوونی رەوتی خوێندن لە زانکۆدا.

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی زانکۆی چەرموو بۆ یارمەتیدانی زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان لە جێبەجێ کردنی (بۆلۆنیا پرۆسێس) کە ستراتیژی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بۆ ریفۆرم کردن لە خوێندنی باڵا، مەبەستی وەفدی زانکۆی گەرمیان  لە سەردانیکردنیان بۆ زانکۆمان ئەوەبوو هاتبوون تا لە نزیکەوە زانیاری وەرگرن لەسەر پێداویستیەکانی ئەم پرۆسەیەو وردەکاری پرۆسەکەو چۆنیەتی جێبەجێ کردنی لە زانکۆی چەرموو وەکو چۆنیەتی ئامادەکردنی خوێندکاران مامۆستایان چۆنیەتی ڕێکخستنی هۆڵ و لابەکان، بە مانەیەکی دیکە هاتبوون ئەزموونی سەرکەوتووانەی زانکۆمان وەرگرن لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە تا زانکۆی گەرمیانیش بتوانێت سودی لێوەرگرێت لە پیادەکردنی ئەم پرۆسەیە.