وەفدێکی زانکۆی چەرموو سەردانی کۆمپانیای لاڤارجی کرد

Post date: Nov 28, 2018 9:2:7 AM

بەرواری (27/11/2018) وەفدێکی زانکۆی چەرموو کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان  (پ.ی.د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و (د. بەختیار کەمال) ڕاگری کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستییەکان و (م. هاوار فاضل) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کاری زانکۆمان، سەردانی کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیان (لاڤارج) یان کرد، وەفدەکە لە لایەن بەرپرسانی ئیداری و پەیوەندیەکانی کۆمپانیای نابراوەوە پێشوازیان لێکرا، بەڕێز (د. بارام أحمد) سەرۆکی وەفدی زانکۆمان لەو بارەیە رایگەیاند مەبەستی سەردان و کۆبوونەوەمان بۆ پێشخستن و ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاری و لێک تێگەیشتنی زانستیانەیە لە نێوان هەردوو لامان و ڕێکەوتین لەسەر دروستکردنی هەماهەنگی باش بە تایبەتی لە سازکردنی خول و ۆرکشۆپ لە بواری تەندروستی و سەلامەتی لە نێوان هەردوو لادا. لە لایەکی دیکەوە لێک تێگەیشتنی باش ئەنجام درا لە نێوان سەنتەری هەلی کاری زانکۆمان کۆمپانیای لاڤارج ، بۆ سەردانیکردن وپێدانی زانیاری بە خوێدنکارانی زانکۆمان لە لایەن لاڤارجەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران. شایانی باسە کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیان (لاڤارج هۆڵسم) یەکێکە لە گەورەترین و پێشکەوتوترین کۆمپانیاکانی بواری بەرهەم هێنانی چیمەنتۆ لە کوردستان کە لە ساڵی (2009) لە ناوچەی بازیانی پارێزگای سلێمانی دامەزراوە.