وەفدێکی زانکۆی چەرموو بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن

Post date: Oct 16, 2019 6:34:2 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (16/10/2019) وەفدێکی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆو ئەندامێتی بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێز (د. ئومێد قادر أمین) ڕاگری سەنتەری زانکۆی چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان، سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی زانکۆی هەڵەبجە. هەر لە میانەی سەردانەکەدا تاوتوێی هەندێک پەیوەندی زانستی کرا لەوانەش واژۆکردنی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو زانکۆی (چەرموو و هەڵەبجە) باسی لەبارەوە کرا.