وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆی چەرموو وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدەن

Post date: Dec 09, 2018 6:46:45 AM

بە چاودێری و ئامادەبوونی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز (د. یوسف گۆران)، دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بە هەماهەنگی لەگەل زانکۆی چەرموو هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەسەر بابەتی  بۆلۆنیا پڕۆسێس (Bologna Process)  لە کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٠/١٢/٢٠١٨) لە هۆتێل شیراتۆن لە هەولێر دەست پێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەر یەک لە بەڕیزان سەرۆکی زانکۆ (حکومی/ تایبەت) و یاریدەدەری سەرۆک زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (حکومی/تایبەت) و ڕاگرانی پەیمانگا تایبەتەکان و بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان بانگهێشتکراون بۆ ئامادەبوون لە وۆرکشۆپەکە.

تێبینی:

١. کاتی ناو تۆمار کردن لە کاتژمێر (٩:٠٠ تاکو ١٠:٠٠ بەیانی) 

٢. فۆڕمێک هاوپێچ کراوە لەگەڵ ئەم ئیمەیلە، تکایە هەر زانکۆیەک لە لایەن خۆیان فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە بە مەبستی درووستکردنی لیستی ناوی ئامادەبوان، تکایە تاکو ڕۆژی شەممە بە دەستمان بگات لە ڕێگەی ئیمەیل.