وۆرکشۆپێک لەسەر بەکارهێنانی پرۆگرامی (R ) بۆ شیکردنەوەی داتا سازکرا

Post date: Oct 01, 2018 9:20:45 AM

ئەمڕۆ بەرواری (١/١٠/٢٠١٨)بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی چەرموو پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) لە سەرۆکایەتی زانکۆ، وۆرکشۆپێکی کراوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پرۆگرامی (R) بۆ شیکردنەوەی داتا لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر (د. بەهمەن رۆستەمی) مامۆستا لە زانکۆی (کاردیف) لە وڵاتی بەریتانیا بۆ ستافی مامۆستایانی زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو. بەڕێز (د. دانا خدر صابر) سەرۆکی بەشی تاقیگەی پزیشکی  ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پرۆگرامە بۆ شیکردنەوەی داتاو پێشبینیکردنە بە داتاکان و هەروەها وتیشی کە گرنگی ئەم وۆرکشۆپە لەوەدایە کە پرۆگرامی (R) پرۆگرامێکی تازەیە و بەردەستە لە هەموو جیهان وە بەکارهێنانی زۆری هەیە لە بواری ئاماردا, ئەم وۆرکشۆپە بۆ ماوەی (٣) رۆژ بەردەوامی دەبێت و لە ڕۆژانی دواتردا (٢) پرۆفیسۆری پسپۆڕ لە ووڵاتی بەریتانیاوە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس  بەشدار دەبن. دواتر بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە ستافی مامۆستایان.