وۆرکشۆپی بە ئاکادیمی ناساندنی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال لە زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو
Post date: Apr 11, 2017 12:18:50 PM
له یادی (29) ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی زانكۆی چه‌رموو به ناونیشانی (به‌ره‌و به ئاكادیمی كردنی تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال ) چه‌ند چالاكیه‌كی هه‌مه‌ره‌نگی ئه‌نجامدا .
دكتۆر هونه‌ر ئه‌مین راگری كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی له زانكۆی چه‌رموو رایگه‌یاند له روانگه‌ی به‌رپرسیارتیمان به‌م تاوانه كۆلێژی كارگێری گشتی و به‌رێوه‌بردنی سامانی به‌شێوه‌ی تیم كه خۆێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كارگوزاران ئه‌مرۆ ئه‌م چالاكیه‌مان ئه‌نجامدا بۆئه‌وه‌ی ئیتر له‌مه به‌دوا بتوانین یادی ئه‌نفال بكه‌ین به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توێژه‌رانی له بواری تاوانی جێنۆساید كارده‌كه‌ین كۆبكه‌ینه‌وه و یادی ئه‌نفال به كادیمی بكه‌ین .
هه‌روه‌ها وتی تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌جینۆسایدی بكه‌ین بۆیه ئه‌ركی هه‌موانه ئه‌و تاوانه به‌جینۆساید بناسرێنرێت له‌سه‌رئاستی جیهانی .
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌نته‌ری گه‌نجانی شۆرش پێشه‌نگایه‌كی هونه‌ری كرده‌وه كه تایبه‌ت بوو به یادی ئه‌نفال دواتر شانۆگه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆی چه‌رمووه پێشكه‌ش كرا به ناونیشانی (دوای ئه‌نفال ) له‌لایه‌ن ( كۆسار و بێساران و شه‌مال)ه‌وه پێشكه‌ش كرا كه‌باسیان له مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال ده‌كردپاشان دیبه‌تێكی زانستی بۆ هه‌ر یه‌كه له به‌رێزان (دكتۆر هونه‌ر ئه‌مین و دكتۆر ابراهیم جاف و ته‌ها سلێمان ) به‌ریوه‌چوو.
به‌رێزدكتۆر هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی باسی له چۆنێتی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی تاوانی ئه‌نفالی ده‌كردپاشان به‌رێزدكتۆر لبراهیم جاف باسی له كاریگه‌رییه ده‌رونیه‌كانی ئه‌نفالی كرد له‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفال و هه‌روه‌ها به‌ریز ته‌ها سلێمان ته‌وه‌ركه‌ی باس كردن بوو له سه‌ر به دۆكۆمێنت كردنی تاوانه‌كانی ئه‌نفالی ده‌كرد.