هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکان لە زانکۆی چەرموو بەڕێوەدەچێت

Post date: Oct 06, 2019 8:46:15 AM

هۆبەی کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆمان هەستا بە سازدانی زنجیرە چالاکیەک بە ناونیشانی (هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکان) بۆ ماوەی (5) رۆژ واتە لە ڕێکەوتی (10/10/2019-6)، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (6/10/2019) یەکەم رۆژی چالاکیەکە بوو لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێزان  (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز(پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین حسن) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران. سەرەتا بەڕیز (م. شوان محمد ‌أمین) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی وتەی بەخێرهاتنی پیشکەشکرد و دواتر بەڕێز (م. پەرژین جبار محمد) لێپرسراوی هۆبەی کۆمەڵایەتی و (ماستەر لە دەروونزانی کلینیکی)  سیمینارێکی بە ناونیشانی (هەفتەی هۆشیاری نەخۆشیە دەروونیەکان بۆ؟) پێشکەشکرد، دواتر بەڕێز (هاوڕێ سابیر قادر) چارەسەرکاری دەروونی لە دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ سیمینارێکی بە ناونیشانی (فشاری پاش زەبری دەروونی و کاریگەرییەکانی تراوماو رووداوە ناخۆشەکانی ژیان لەسەر تاک) پێشکەشکرد. لە بەشی چالاکیەکەی ئەمڕۆدا ڕاهێنانی ئارامبوونەوە ئەنجامدرا بە ئامادەبووان.