هەفتەی هۆشیاری دژە زیندەگی جیهانی - هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی ناکارا بوونی دژە زیندەگییەکان لە هەرێمی کوردستان

Post date: Nov 20, 2017 9:56:1 AM

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری (20/11/2017) لە هؤڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز (د.کارزان رفیق صدیق) سیمینارێکی سازکرد دەربارەی گرنگی دژە زیندەگییەکان بۆ بواری تەندروستی مرۆڤ هەروەها باسی لە ناکارابوونی دژە زیندەگییەکان لە جیهاندا کرد ، وە پاشان ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناکارا بوونی دژە زیندەگییەکان باسی لێوە کرا. هەروەها جەختی لە پێویست بوونی هۆشیاری هاوڵاتیان و ستافی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کردەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی دژە زیندەگی یەکان.