هێزەکانی (70)ی لیوای (104)ی کوێخا سمایل فەرماندی هەستا بە دابینکردنی خۆراک بۆ خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی کوڕان

Post date: May 10, 2019 10:15:23 PM

بەروای (9/5/2019) هێزەکانی (70)ی لیوای (104)ی کوێخا سمایل فەرماندی بە هاوکاری کۆمیتەی (8)ی ڕێکخستنی کۆمەڵەی خوێندکاران هەستا بە دابینکردن و دابەشکردنی خۆراکی وشکە بۆ (34) ژووری خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی کوڕانی زانکۆمان، خۆراکەکانیش پێکهاتبوون لە (برنج، ڕۆن،چای، دۆشاوی تەماتە)، بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆوە دەستخۆشیان لێدەکەین بۆ ئەم کارەیان.