هۆبەی کۆمەڵایەتی - بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی  چالاکیەکی بە ناونیشانی (دروستی دەروونی گرنگە) ئەنجامدا

Post date: Apr 08, 2019 12:3:1 PM

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری (8/4/2019) کاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی/ هۆبەی کۆمەڵایەتی زانکۆمان بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  چەند چالاکییەکی بە ناونیشانی (دروستی دەروونی گرنگە) لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی نوێی زانکۆلە بناری بانی مەقان ڕێکخست، سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و وتەی سەرۆکی زانکۆی پێشکەش کرد، پاشان بەڕێز (م. شوان محمد أمین) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی وتەی بەڕێوەبەرێتیەکەی پێشکەشکرد، دواتر  پیشاندانی کورتە ڤیدیۆیەکی (ڕاپرسی) لەنێو خوێندکارانی زانکۆی چەرموو نمایشکرا، پاشان سیمینارێک بەناونیشانی (هەموومان نەخۆشی دەرونییمان هەیە) لەلایەن بەرێز(د. جەعفەرعومەر- پزیشکی پسپۆڕی دەرونی- دکتۆرا لە پزیشکی دەرونی) بۆماوەی (40) خولەک پێشکەشکرد، دواتر سیمینارێک بەناونیشانی (چارەسەرکردنی دەرونیی چیە؟) لەلایەن بەڕێز (فرمێسک جاف- بەڕێوەبەری روسێل سەنتەر بۆ چارەسەرکردنی دەرونیی و ڕاهێنانەوە- ماستەر لە دەرونزانی کلینیکی- مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی دهۆک) بۆ ماوەی (40) خولەک پێشکەشکرا، پاشان  سیمیناری (هۆبەی کۆمەڵایەتی وەکو یەکەیەک بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران) لەلایەن بەرێز (م. پەرژین جبار)ەوە سازکرا.دواتر شانۆیی پانتۆمایم (بێ دەنگی بشکێنە) لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی چەرمووەوە پێشکەش کرا .